هەواڵێکی گرنگ!! هەرئێستا بیخوێنەوە زۆر گرینگە!!!!!!!!!!!


#WannaCry ڤایرۆسی
تووشی وێستگەی شەمەندەفەری ئەڵمانیا و زانکۆی میلانۆ لە ئیتاڵیا 

لەھەموو نوێکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە ئێوەش 

ھەواڵ گرنگ

ڤایرۆسی WannaCry شێوازێکی نوێی ھاککەرانە کە بۆ (Encrypt) قوفلکردنی یاخود بەکۆد کردنی داتاکانت لە ناو کۆمپیوتەرەکەت بەکاردێت بۆ دەستخستنی پارە و ھەرمەبەستێکی تریان،
واتە تا ئێستا لە ٩٩ وڵاتدا بڵاوبۆتەوە خەڵکی ئاسایی و بە تایبەت تووشی ئامێرەکانی حکومەت و کۆمپانیاکان و ڕێکخراوەکان بوونە،تا ئێستا ٤٠ ھەزار کۆمپیوتەر و ئامێر تووش بوونە داتاکانیان ناتوانن بەکاربێنن، 
وە داتاکانت بەکۆدکراوەن بەھیچ ڕێگایەک  ناتوانی بیانشکێنی(decrypt)، 

داوای پارە دەکەن بە بڕی ٦٠٠ دۆلار و دوای زیاتر،ئینجا داتا و زانیاری ناو کۆمپیتەرەکەت دەستدەکەوێتەوە،
لەوانەیە بڵێیت کۆمپیوتەرەکەم فۆرمات دەکەم چاک دەبێ نەخێر بە ھیچ شێوەیەک چاک نابێت ھەر ڕێگایەک بەکاربێنی وەکو خۆیەتی چونکە بابەتی 
بەکۆدکردن زانستێکی زۆر گەورە و فراوانە،

ئەم ڤایرۆسەWannCry تووشی ئەم جۆرە فایلانە 
دەبێت ؟
ئەمانە پاشگرن بۆ فایلەکانی کۆمپیوتەر
.lay6 .sqlite3 .sqlitedb .accdb .java .class .mpeg .djvu.tiff .backup .vmdk .sldm .sldx .potm .potx .ppam .ppsx .ppsm .pptm .xltm .xltx .xlsb .xlsm .dotx .dotm .docm .docb .jpeg .onetoc2 .vsdx .pptx .xlsx .docx

وە ئەگەر پارەش نەدەیت ھیچکات ناتوانی داتاکان کۆدەکەی بشکێنیت چونکە داتا و زانیارییەکان بە ئەلگۆریثمی زۆر بەرز و بێ وێنە بەکۆد کراوە سەدان ساڵت پێوێستە تا کۆدەکان بشکێنیت و داتاکانت بھێنیتەوە،

بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە
ھەرچی داتا و زانیاریی گرنگت ھەیە بیخەناو ھاردێکی خاریجییەوە،تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێ و بن بڕ دەکرێ و پەیوەستی ئینتەرنێت مەبە 
دوای ئەمەش ئەنتی ڤایرۆسەکان نوێ بکەنەوە بە بەردەوامی 

لەو وێبسایتەوە ببینە چەند وڵات تووش بوونە:

چارەسەری ئەم ڤایرۆسە:

ئەم بابەتە:بەسوپاسەوە وەرگیراوە

إرسال تعليق

أحدث أقدم